بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەرچاوەکانی نزیک لە «جۆرج قۆرداحی» وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان وتوویانە کە، قۆرداحی چاوەڕوانی پەیوەندییەکە لە لایەن «نەجیب میقاتی» سەرۆک وەزیران و چاوپێکەوتن لەگەڵ ناوبراوە ھەتا لە بارەی ھەڵوێستی بەرپرسانی عەرەب و دەرەکی ئاگادار بێتەوە.
ئەم سەرچاوانە وتووشیانە: قۆرداحی دەیھەوێ زانێ ئایا لەکار کشانەوەی ھێندێک گەرەنتیشی بەدواوە دەبێت و وەھا ھەنگاوێک ھەڵوێستی ئەرێنیی ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی فارسی لێ دەکەوێتەوە یان نا، چونکو باوەڕی وایە کشانەوەی ھەڵوێستی وڵاتانی ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی فارس ناگۆڕێت و بێ سودە.
پێشتر «نەجیب میقاتی» داوای لە «قۆرداحی» کرد بوو کە ویژدان لە بەرچاو بگرێت و ھەڵسەنگاندنێک بۆ دۆخەکە بکات و بەرژەوەندیی نیشتیمانیی لە ھەڵدانی دروشم پێ ئەوبەرتر بێت.
342/